٢٥ حوزەیران ٢٠٢٣ - ٢٠:١٧
ئەمریکا و تورکیا بۆ لەناوبردنی پەکەکە رێککەوتن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە یەکێک لە بابەتە باس کراوەکان لە پێنجەمین کۆبوونەوەی مکانیزمی ستراتێژیکی گفتوگۆ لە نێوان دوو وڵاتی ئەمریکا و تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستان بووە.

راشگەیێندراوە کە دوو وڵات بۆ بەرەنگاریی هاوبەش و شەڕ لە گەڵ "گرووپی تیرۆریستی" پەکەکە میکانیزمی ستراتێژیکیان دەبێت.

هەروەها باس لە پرسەکانی وە‌ک ئێف ۱۶ شەڕی ئۆکراین، مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵاتی، وزە و هاوکاری بازرگانی هاوبەش لە نێوان تورکیا و ئەمریکا کراوە.

342/