٢٥ حوزەیران ٢٠٢٣ - ٢٠:١٥
ئەمیر عەبدوڵاهیان: ئێران دژی بەردەوامیی شەڕ لە ئۆکراینە

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهبان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ لارس لۆکە ڕاسموسێن وەزیری دەرەوەی دانیمارک وتی: ئێران دژی شەڕ لە ئۆکراینە.

وتیشی: ئێران دژی شەڕە و رێکاری سیاسی بۆ چارەسەریی ئەم قەیرانە پێشنیار دەکات و پێیوایە هەرچەشنە پڕچەک کردنی لایەنێکی ئەم شەڕە، دەبێتە هۆی توندبوونەوەی گرژییەکان و نەهێشتنی پاوەجێی لە ناوچەکە.

هەروەها دوو لایەن جەختیان کردە سەر خواست و ئیرادەی جیدی تاران و کوپێنهاگ بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانیان.

342/