بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئەلنەشرە، «وەلید جونبەلات» سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازی لوبنان، داوای کردووە کە کۆنفرانسی هەڵبژاردنی گشتی لە ٢٥ی ژوئەنی ٢٠٢٣ بە پێی بڕگە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازی لوبنان بەڕێوەبچێت.
«جونبەلات» ھەروەھا فەرمانی بە سکرتاریەتی ئەم حزبە داوە، بەپێی پەیڕەو و میکانیزمە پەسەندکراوەکان، ئامادەکاریی پێویست بکرێت و ڕاگەیەندراوی پەیوەست بە بەرواری وەرگرتنی داواکاریی کاندیدبوون و وادەی کشانەوە و هەموو مەرجەکانی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەرکردنی فەرمانی پەیوەندیدارو ئامادەکردنی لیستی ئەندامانی کۆنفرانسی گشتی ئەنجام بدەن و بانگهێشتنامەیان بۆ بنێرن.
جێگای ئاماژەیە کە«وەلید جونبەلات» لە٢٩ی ئاپریلی ١٩٧٧ دوای تیرۆرکردنی «کەمال جومبەلات»ی باوکی بە سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخواز هەڵبژێردرا.
342/