ئێران بە ناوەندایەتیی کونسوڵخانەکەی لە شاری حەڵەب لە دوای بوومەلەرزە ٧.٨ ڕێختەرییەکەی باکووری سووریا دەستی بەهاوکاری و پاڵپشتیی هێزە فریاگوزارییەکانی سووریا کردووە.
هێزەکانی مانگی سووری ئێران لە تەنیشت هێزەکانی فریاگوزاریی سوریادان و بە ئامێری قورس و لابردنی خڕبەو داروپەردوو هاوکاریی هێزەکانی سوریا دەکەن بۆ خزمەتکردنی دانیشتوانی شاری حەلەب و قوربانیانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی باکوری سوریا.
ئێران جگە لە دابینکردنی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و گەڕان، پاکێجی هاوکاریی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە حەلەب ئامادە و بە سەر خەڵکدا دابەشی دەکات.مانگی سووری ئێران چەندین باری هاوکاریی مرۆڤیی بۆ دانیشتووانی شاری حەڵەب ناردووە.
سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا نزیکەی شەش هەزار کەس لە باکووری سوریا لەبەر بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی باشووری تورکیا گیانیان لە دەست داوە.
342/