دوابەدوای ئەو ھەرەس و ڕنووەبەفرەی لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا شارەکانی سەربە پارێزگای خۆسەری «بەدەخشان» لەسەر سنووری ئەفغانستان، تاجیکستان و پاکستانی گرتەوە ١٧ کەس لە شارومەندانی ئەم ناوچانە گیانیان لەدەست دا.
ھەر بەم بۆنەیەوە و بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ «ئیمامعەلی ڕەحمان» سەرۆک کۆماری تاجیکستان ،وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ حکومەت و خەڵکی تاجیکستان بۆ گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە ڕووداوی ڕنووە بەفڕو ھەرەس ھێنان لە پارێزگای خۆسەری بەدەخشان دا، کۆچی دوایی کۆمەڵێک لە تاجیکەکانی لەم کارەساتە دڵتەزێنەدا سەرەخۆشیی کرد.
342/