جاسم ئەلبەیاتی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2023 ی بە 13% دیاری کردووە، وتیشی: چاوەڕێ ناکرێ بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق زیاتر ببێ، لەبەرئەوەی کە کەوشەنی گشتیی پەرلەمانی عێراق ڕازی نییە بەو بابەتە، هەربۆیە هەرکەس کە هەوڵ بدات بەشی کوردەکان زیاتر بکات، ئەوە دەبی لە بەشەکەی خۆی چاوپۆشی بکات.
ئەلبەیاتی هاوکات لەگەڵ چاوڕوانی دەسڕاگەیشتنی هەرێم بە بودجەیەکی زیاتر لە 200 ملیار دینار لە مانگدا بۆ دانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتیشی: هەوڵ بۆ زیاترکردنی بەشەبودجەی هەرێم لە لایەن فراکسیۆنە پەرلەمانییەکانی دیکەوە پاڵپشتی لێ ناکرێ، هەر بۆیە بۆچون و بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چارەسەر کردنی ئەم بابەتە گرینگ و یەکلاکەرەوە دەبێ.
342/