«حەسەن بیتمۆز»، جێگری سەرۆکی پارتی «سەعادەت»ی تورکیا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس لە ئەنقەرە، بە ئاماژە بە کاریگەرییەکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەو بەرەوەی سنوورەکانیەوە، ڕایگەیاند: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە تورکیا وەک وڵاتانی دیکەی ئیسلامی بووە هۆی ڕاچەنینی خەڵکی ئەم وڵاتە.
سەرۆکی پارتی «سەعادەت»ی تورکیا وتیشی: چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی ئەم نیشتمانە بە تامەزرۆییەوە پێشهاتەکانی ئێران وەک وڵاتێکی دراوسێ و دۆست و برایان پێ و شوێن دەگرت و بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەم تامەزرۆییە بە تایبەت لە نێو لاوان و خەڵکی ئایینی پەرەی سەند.
«حەسەن بیتمۆز» بە ئاماژەدان بە ڕێبازی دژە زایۆنیستی و دژە ئیمپریالیزمیی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: ڕژیمە کۆلۆنیالیستەکان هەر لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیەوە هەوڵی لاوازکردن و ڕووخاندنی ئەو شۆڕشەیان دا، بەڵام سەرەڕای گوشارەکان و گەمارۆکان، ئێران هەروا پتەوو خۆڕاگر وەستاوە.
جێگری سەرۆکی پارتی «سەعادەت»ی تورکیا خۆڕاگری و ڕووبەڕوونەوەی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئیمپریالیزم و زایۆنیزمی وەک تایبەتمەندیی بەرچاوی ئەم حکومەتە ناوبرد و وتی: هەستیاریی ئێران بەرامبەر بە پرسی قودس و فەلەستین جێگای ستایشە.
جێگری سەرۆکی پارتی «سەعادەت»ی تورکیا هەروەها ڕاشیگەیاند کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سایەی خۆڕاگری و وەستان دەستکەوتی بەرچاوی بەدەست هێناوە و وەک نمونەیەک بۆ وڵاتانی دیکە چاو لێ دەکرێت.
342/