«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» و «میگێل دیاز کانێل» دیدارو گفتوگۆیان لەسەر پرسە دووقۆڵی و نێودەوڵەتییەکان کرد.
«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» ئێوارەی ڕۆژی شەممە گەییشتە شاری هاڤانای پایتەختی کوبا و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی کوبا پێشوازیی لێکرا.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران و شاندەکەی یاوەری پێشتر سەردانی نیکاراگواو ڤەنزوئێلایان کردبوو و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانەش سەبارەت بە ڕێگاکانی فراوانکردنی پەیوەندییەکان و بەتایبەت هاوکارییە ئابوورییەکان ڕاوێژیان کردبوو.
پێش ئەوە «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» گەشتێکی کورتی بۆ مۆریتانیا کرد و لەگەڵ سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ئەفریقیەش کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ئەفریقاوە کۆبووەوە و وتووێژی کرد.
342/