ڕۆژی (هەینی ٢٠ی ژانویەی ٢٠٢٣) یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ژنانی کاریگەر لە هۆڵی کۆبوونەوەی سەرکردەکان بە پێشوازیی فەرمیی «ئەنیسە خەزعەلی» جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە لە هاوسەرانی سەرۆک دەوڵەتانی وڵاتانی جیاجیا دەستی پێکرد.
لەم کۆنگرەیەدا ٣٠٠ میوانی بیانی لەوانە ٧٠ کەس لە ژنانی کاربەدەست و ئافرەتانی ھەڵسوڕاوی بوارە جیاجیاکان بە وەزیر و جێگری سەرۆک کۆماران و پەرلەمانتارانی وڵاتانی جیاجیا سەردانی ئێرانیان کردووە.
«"ئەنسیە خەزعەلی»، جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ژنان و خێزان، ئامادەکرانی ١٠ بەڵگەنامەی ھاوکارییە ئەنجام گرتووەکانی لە یەکەم کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ژنانی کاریگەردا ڕاگەیاندو هیوای خواست کە ئەم هاوکارییانە بەردەوام بن ھەتا بشێ پەرە بە جوڵەی باش و کاریگەریی گونجاو لە نێوان ژنان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دا بدرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «خەزعەلی» لە یەکەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ژنانی کاریگەردا وتیشی: مەبەست لە بەستنی ئەم کۆنگرە نێودەوڵەتییە، زیادکردنی جوڵە و کارلێکەکانی ژنانی ئێران و جیهانە.
خەزعەلی ڕوونیشی کردەوە: ١٠ بەڵگەنامەی هاوکاری ئامادەکراوە و ئەو هاوکارییانە بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بتوانین جوڵانەوە و کارلێکی باشمان لە نێوان ژناندا هەبێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ئافرەتان و خێزان هەروەها وتی: ئیستیکبار ناتوانێت ئەوەی دەیەوێت لەڕێگەی فشار و تۆقاندنەوە و بە حوکمدان لەدەرەوەی یاسا و ڕێساکان بەسەر جیهان و بەتایبەت بەسەر ژناندا،بسەپێنێت. ژنان بە شێوەیەکی سەربەخۆ پەیوەندی خۆیان لەگەڵ یەکتردا دەپارێزن و ئێمەش دەنگی خۆمان بە گوێی خەڵکانی جیهان دەگەیەنین.
342/