١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٣ - ١٨:٠٤
دابینکرانی خزمەتگوزاریی ئەندازیاری و تەکنیکی لە لایەن ئێرانەوە بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی کارەبا لە عێراق

وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند کە توانا تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی ئێران لە بواری وزەی کارەبادا زۆر بەرفراوان و لە قۆناغی پەرەپێداندایە.

 «عەلی ئەکبەر میحرابیان» وەزیری وزەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە میانەی دیداری لەگەڵ «زیاد عەلی فازڵ» وەزیری کارەبای عێراق لە تاران، بە ئاماژە بە توانا تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی ئێران لە بواری وزە، وتیشی: خۆشبەختانە کارگەکانی بەرهەمهێنانی کەرەستە و پارچە بۆ پیشەسازیی کارەبا لە ئێران توانای باشیان هەیە ، تا ئەو ڕادەیەی کە خزمەتگوزاریی تەکنیکی و ئەندازیاریش لەم بوارەدا هەناردە دەکرێت.

وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری دیپلۆماسیی ئاو و کارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە ئامادەیی کارای هەیە و وتیشی: چالاکی لەم بوارەدا ، هاوکات لەگەڵ پۆتانسێل و بارستایی لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی کەرەستە و پارچەکانی ئەم پیشەسازییە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە هەلومەرجێکی لەباردایە .

هەروەها «زیاد عەلی فازڵ» خۆشحاڵیی خۆی بە دیدار لەگەڵ وەزیری وزەی ئێران دەربڕی و داوای کرد، کەڵک لە هێزو زانیاریی ئێران وەربگیردرێت بۆ پێشخستنی کارەکانی پیشەسازیی کارەبای عێراق.

وەزیری کارەبای عێراق بە ئاماژەدان بە ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە گۆڕینەوەی خزمەتگوزارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی ئێران لە بواری دروستکردنی وێستگەکانی کارەبا لە عێراق ،وتیشی: لە ئێستادا پسپۆڕان و کۆمپانیا گەورەکان لە نێویاندا کۆمپانیای «مەپنا» لە عێراق چالاکن و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاریش لەم بوارەدا بەردەوامە، دیارە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا.

342/