«حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەییشتن بە لوبنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەم گەشتەی لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی لوبنان بە ئامانجی ڕاوێژی دوو قۆڵی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەنجام داوە، لەوانە ڕاوێژ سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ساڵی ٢٠١٩ فەلەستین.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گومانمان نییە کە ڕەوتە سیاسییە جۆراوجۆرەکانی لوبنان دەتوانن بە شێوەیەکی لێهاتوو و بەبێ هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی سەرۆکەکەیان دەستنیشان بکەن.
بەڕێزی داوای لە هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی لوبنان کرد، سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن و پڕۆسەی سیاسی لە ڕێگەی دیالۆگ و ڕێککەوتنەوە تەواو بکەن و ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەوپەڕی ھێزەوە بەردەوامە لە پاڵپشتی کردنی خەڵک و حکومەت و خۆڕاگری لە لوبنان دا.
دیدارو وتووێژ لەگەڵ هاوتای لوبنانی و بەرپرسانی باڵای دیکەی لوبنان لە بەرنامەی گەشتی وەزیری دەرەوەی ئێراندایەو لەم دیدارانەشدا بابەتی جێی سەرنجی دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکانی دوو قۆڵی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا تاوتوێ و ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
342/