«محەمەد موحیی» وتەبێژی «گوردانەکانی حزبوڵڵا»ی عێراق ڕۆژی شەممە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی فارس ،جەختی لەوە کردەوە کە "مستەفا کازمی"، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، هەرگیز ناتوانێت لە دادگاییکردنی دادپەروەرانە ڕزگاری بێت .
«محەممەد موحیی» بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی شەهیدان سەردارحاج قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە دامەزراندنی حەشدی شەعبی وتی، ئەگەر ئەو دوو شەهیدە نەبوونایە حەشدی شەعبی پێک نەدەھێنرا، ئەوان توانییان گروپە خۆڕاگرە ئیسلامییەکان لەژێر چەتری یەکەیەک دا کۆبکەنەوە و بە یەکخستنی هەوڵ و مسۆگەرات و ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ سەرکردایەتی کردنی شەڕەکان، حەشدی شەعبییان دروستکرد و پێکهێنا کە لە ئێستادا پاڵپشتێکی ھێزمەندی نەتەوەی عێراقە.
«موحیی» ئاماژەی بەوەشکرد، سەردارانی سەرکەوتن ھەرلەیەکەم ساتەکانی شەڕی داعش و ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکانەوە جەختیان لەسەر یەکڕیزیی نەتەوەیی و بەشداریکردنی هەموو چین و توێژ و خێڵ و نەتەوەکانی گەلی عێراق لە خەباتدا کردەوە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ، شێعە، سوننە، ئێزدی، مەسیحی، عەرەب، کورد و تورکمان هەموویان بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی ناوچەکانیان کرد.
وتەبێژی «گوردانەکانی حزبوڵڵا»ی عێراق وتیشی: هیچ وەڵامێک ناتوانێ یەکسان بێت بەو تاوانەی کە ئەمریکا و هاودەستەکانی ئەنجامی کردوویانەو تۆڵەی خوێنی ئەو شەهیدە ئایینییانە لە ئەستۆی ئێمەیە.
«موحیی» سەبارەت بە هەڵاتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند، کازمی پەنای بۆ ئاغا ئەمریکییەکانی بردووە و هەموو بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە دەستی هەبووە لە کوشتنی ئەو شەهیدانەدا و هاوبەشی جێبەجێکردنی ئەم تاوانە بووە و ئێمە لە گوردانەکانی حیزبوڵڵاوە هەر لە یەکەم ساتی تیرۆری ئەم شەهیدانە پەنجەی تۆمەتمان ئاراستەی کازمی کرد و هەڵهاتنەکەی هەرگیز لە دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە و تۆڵەسەندنەوە ڕزگاری ناکات.
342/