بەگوێرەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئەفغانستان ڕایگەیاند:بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەبەر دەرکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابول 10 کەس کوژراون و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی تالیبان ئەو ڕێگایانەی داخستووە کە دەچنەوە سەر ئەم ناوچەیەو تەنیا ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و سەربازی لەم ناوچەیەدا دەبینرێن.
هەروەها میدیاکانی ئەفغانستان باسی ئاگرکەوتنەوە لە نزیک وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانەی کابولیان کردووە.
ئەم سەرچاوە ئەفغانییە باسی وردەکارییەکانی ئەم تەقینەوەیەی نەکردووە.
ھەتا ئێستا هیچ کەسێک و گرووپێک بەرپرسیارێتیی ئەم تەقینەوە تیرۆریستییەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
342/