سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق وایان بڵاو کردەوە، تەقینەوەیەک لە قەزای شیروان لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕوویداوە و زرمەی تەقینەوەیەکی بەهێزی دیکەش لە ناحیەی «سەنگەسەر»ی سەر بە پارێزگای سلێمانی بیستراوە.
کەناڵی تێلێگرامیی سابرین بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە نووسیویەتی، دوابەدوای تەقینەوەی بۆمبێک لە ناوچەی شیروانی سەر بە پارێزگای هەولێر کەسێک بریندار بووە.
سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق وردەکاریی زیاتریان لەسەر ئەم تەقینەوەیە بڵاو نەکردووەتەوە.
342/