٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٢ - ١٨:٥٣
سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی فیدراسیۆنی ڕووسیا گەییشتە تاران

«نیکۆلای پاتروشێف» سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ڕووسیا شەوی سێشەممە بە بانگهێشتی فەرمیی دەریاوان «عەلی شەمخانی» نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران.

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی فیدراسیۆنی ڕووسیا لەم سەردانەی دا جگە لە دیدار لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی و ئابووری ئێرانیش سەبارەت بە پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان کۆدەبێتەوە و وتووێژ دەکات.

بەرپرسانی بەشێک لە دامەزراوە ئابوورییەکانی ڕووسیا لەم گەشتەی دا بۆ وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران یاوەری «نیکۆلای پاتروشێڤ»ن.

342/