بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «ئاوات جهناب نوری» وهزیری دارایی و ئابوری حکومهتی ههرێمی کوردستان ، ئهمڕۆ دوشهممه له کۆبونهوهیهکدا لهگهڵ شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر رایگهیاند: به هەموو شێوەیەک پاڵپشتیی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن و بەو هیوایەشن کە لە چوارچێوەی دەستور و یاسادا بتوانن مافە ڕەواکانی کورد بەدەست بهێنن.
ئەم وەزیری ھەرێمی کوردستان لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی کردە سەردانەکەی شاندێکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کە بڕیارە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو ئەنجام بگرێت و وتیشی: شاندەکە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکات و ئامانج لەو سەردانەش بەدەست هێنانی بەشە بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، هیوادارین سەرەتایەکی باش بێت بۆ لێکتێگەییشتنی دانوستانەکان بۆ ئەوەی مافەکانی کورد بەپارێزراوی بەدیبێت.
«ئاوات جهناب نوری» جەختی لەوەش کردەوە کە، ئامانجمان گفتوگۆکردنە لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣وە، هاوکات دەبێت بەپێی دەستور دۆسیەی نەوت و غازیش چارەسەر بکرێت.
342/