زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی حکومەتی کاتیی تالیبان، ئەمڕۆ هەینی لە توییتێکدا ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شاری شیرازی ئێرانی شەرمەزار کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ کەس و کاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دەربڕی و سەرەخۆشیی لێ کردن.
موجاهید وتیشی: حکومەتی تالیبان ئیدانەی هێرش و تەقەکردنە دڕندانەکەی دژی نوێژخوێنان و زیارەتکارانی شیرازی ئێران دەکات و هاوسۆزیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان و هەموو گەلی ئێران دەردەبڕێت.
وتەبێژی تالیبانی ئەفغانستان جەختی لەوەش کردەوە کە، ئاژاوەگێڕە تەکفیرییەکان لە ئەفغانستانیش چەندین جار خەڵکی بێتاوانیان کردووەتە ئامانج و گومان لەوەدا نییە کە ئەوانە دوژمنی ئیسلام و موسڵمانن.
342/