«مەهدی سەفەری»، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووری، لەگەڵ «مەسرور بارزانی»، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبووەوەو سەبارەت بە ڕێگاکانی پتەوکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و جەختکردنەوە لەسەر بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و دابینکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران بیروڕایان گۆڕییەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووری و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیان له سەر لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەی ئاڵوگۆڕه بازرگانییەکان و وەبەرهێنانی هاوبەش کردەوه.
هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی هاوبه‌شی ئابووریی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراق بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووری و شاندەکەی یاوەری، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و سەرکۆنسولەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێرو سلێمانی لە نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە برا.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ھەردووک لایه جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوری و پیشه‌سازی و سنوورییه‌کان کرده‌وه و ڕایانگه‌یاند که هیچ بەربەستێک بۆ هاوکاری له‌پێناو په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان و چارەسەریی ئاسته‌نگ و کێشه‌کان لە ئارادا نییه.
342/