«سێرگێئی ریابکۆف»، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: واشێنگتۆن ئەمڕۆ نایەوێت نیگەرانییەکانی ڕووسیا لەبەرچاو بگرێت، وەک ئەوەی لە قەیرانی کارائیب دا کردی و بۆ باڵادەستی سەربازیی ستراتیژی خۆی هەوڵ دەدات. دیارە ئەمەش ئاسایشتی نێودەوڵەتی و سەقامگیریی ستراتیژی تێک دەدات و ئامانجیشی مسۆگەرکردنی هەژموونی ئەمریکایە بەسەر جیهاندا بە ھانابردن بۆهەر شێوازێک.
ریابکۆف ئاماژەی بەوەش دا کە کێشەی ڕەفتارەکانی واشێنگتۆن ئامادەنەبوونی بۆ داننان بە مافی وڵاتانی دیکەیە لە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانیان.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی لەوەش کردەوە کە: بەداخەوە ئێستا دۆخەکە جیاوازە، ئەمریکاش توانای دانوستانی نییەو بە هاوکاریی هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی، کیێڤ هان دەدات بۆ ئەوەی ھەتا ئۆکرانییەک ماوە بۆ شکست پێ ھێنانی ستراتژیی ڕووسیا ،راستەوخۆ دژی خاکی وڵاتەکەمان بەشەڕ بێت. لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا بەرپرسیارێتیی تەواوی ناسەقامگیری لە داڕشتی ئاسایشتیی جیهانیدا لە ئەستۆی ئەمریکایە.
342/