«محەمەد شیاع سودانی» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەنیازە حکومەتێکی بەهێز پێکبهێنێت ، وتیشی: کابینەکەی من کەسانی لێهاتوو و دەستپاک و بەرپرسیار لەخۆدەگرێت.
ئەلسودانی وتیشی: شانازییە بۆ من کە ئەم بەرپرسیارێتییە قبوڵ کەم و بە خۆبەخشی و ڕاستگۆییەوە لە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی گرفت و قەیرانەکان ھەنگاو ھەڵگرم.
زیاتر جەختی لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کردەوە و دەشڵێت: سوپاسی هەموو گروپە سیاسییەکانم بۆ پشتیوانی بەرفراوانیان لە متمانەکردن بە من بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
ڕاسپێردرداوی پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عێراق وتیشی: پلانەکانی حکومەتەکەمان ئومێدبەخش و ڕاستەقینە دەبێت و بەپێی دەستوور مامەڵە دەکەین.
ئهلسودانی جەختی لەوەش کردەوە: ئێستا کاتی ئهوهیه سهروهریی حکومهت بهکاربهێنرێت و ڕێگری بکرێت له بڵاوبوونهوهی چهکی نایاسایی لهژێر ههر ناونیشانێکدا.
ئاماژهی بهوهشکرد: پهیامی ئێمه بۆ وڵاتانی دۆست و برا، پهیامی هاوکاری و لێکتێگهییشتن و دهستوهرنهدانه له کاروباری ناوخۆ و رێزگرتنه له سهروهری.
سودانی لەکۆتاییدا وتیشی: هەوڵ دەدەین هەڵبژاردنی ناوخۆیی و پەرلەمانی لە ژینگەیەکی ئازادو دادپەروەرانەو لەژێر میکانیزمێکی زوڵاڵ دا ئەنجام بدەین کە هەموو بەشداربووان دڵنیا بکاتەوە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو «لەتیف رەشید» سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان، «محەمەد شیاع سودانی»ی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەت.
342/