٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ٢١:٢٣
مەرگی مەهسا ئەمینی بیانووی پەرلەمانی ئەورووپایە بۆ دژایەتی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: مەرگی مەهسا ئەمینی تەنیا بیانووی پەرلەمانی ئەورووپایە بۆ ئەوەی دژایەتی کۆماری ئیسلامی بکات.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بریارنامەی دەستێوەردەرانەی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی ئێران وتی: ئەم بڕیارنامە پێش داوەری تاک لایەنە و بێ بنەمای تێدایە بەرانبەر ئێران و هەربۆیە هیچ بایەخێکی نییە.

وتیشی: ئەم بریارنامە ڕەخنە لە بەرەنگاریی زەرووری لە گەڵ توندوتیژی رێکخراو و پەلاماردانی ماڵ و سامانی گشتی دەگرێت لە حاڵێکدا کە هاندەرانی بشێوییەکان زۆربەیان لە ئەورووپاوە دژی ئێران کاریان کرد.

زیادیشی کرد: پرسی گیانلەدەستدانی خاتوون مەهسا ئەمینی کە بە گوێرەی یاسای ناوخۆیی وڵات و خواستی بەرپرسانی باڵای وڵات  لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکرێت هێشتا بەردەوامە و تەنیا ئەمە بووە بیانوو بۆ پەرلەکانی ئەورووپا.

342/