بەپێی زانیارییەکانی شەفەق نیوز، بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سکاڵای "سروە عەبدولواحید" سەرۆکی فراکسیۆنی "نەوەی نوێ" لە پەرلەمانی عێراق، لە دژی "ریواز فائیق"، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، و ئەرکی خۆی سەبارەت بە نایاسایی بوونی یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان دەرچوو.
دادگای فیدراڵی عێراق لە بڕیارەکەیدا رایگەیاند: مافی دەنگدان و هەڵبژاردن و کاندیدبوون یەکێکە لە مافە زامنکراوەکان بە پشتبەستن بە دەستوور، هەروەها دەبێت دەسەڵاتداران هەموو رێگایەکی پێویست بۆ دڵنیابوون لەوەی هاوڵاتیان سوودی لێ وەربگرن، دابین بکەن، و ئەگەر بە پێچەوانەی ئەوە بێت ؛ پرۆسەی هەڵبژاردن بەهای دیموکراسیی خۆی و بەرپرسان؛ شەرعیەتی خۆیان لەدەست دەدەن.
342/