٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢ - ٢٢:٠٥
سه‌رکرده‌یه‌کی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: ده‌رگامان بۆ ره‌وتی سه‌در به‌کراوه‌یی ده‌هێڵینه‌وه‌

سەرکردەیەکی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایدەگەیەنێت، لە هەوڵەکانیان بەردەوام ده بن بۆ بەشداریکردنی رەوتی سەدر لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق، بەڵام تائێستا هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بووە.

عه‌لی فه‌تلاوی، سه‌رکرده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، ره‌وتی سه‌در تا ئێستا ره‌تیده‌کاته‌وه‌ هیچ جۆره‌ دیالۆگ و دانوستانێک له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌کانی تایبه‌ت به‌ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ بکات.

باسی له‌وه‌شکرد: "هه‌وڵمانداوه‌ به‌ راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌ ده‌رگای حه‌نانه‌ بده‌ین، به‌ڵام بێ سوود بووه‌".

فه‌تلاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، چوارچێوه‌که‌یان و هێزه‌ سیاسیه‌کانی دیکه‌ هاوڕان له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ و ده‌رگامان بۆ ره‌وتی سه‌دری تا به‌شداری له‌م حکومه‌ته‌دا بکه‌ن به‌کراوه‌یی ده‌هێڵنه‌وه‌.

جه‌ختیکردووه‌ته‌وه‌، به‌شداریکردنی سه‌درییه‌کان له‌ حکومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی گه ره‌نتی سه‌قامگیری وڵات له‌زۆر رووه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، به‌تایبه‌تی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نایه‌وێت هیچ لایه‌نێکی سیاسی له‌ دەرەوەی حکومه‌ت بێت.

342/