چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا باسی درێژەی ئۆپراسیۆنی دۆزینەوەی شانە نوستووەکانی داعش بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی سووریای کرد.
هێزەکانی هه سه ده ، بە یارمەتی ڕووماڵی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش، ئۆپراسیۆنێکی نوێیان بۆ گەڕانی گوند بە گوند بۆ دۆزینەوەی شانە نوستووەکانی داعش دەست پێکردووە. ئەو ڕێکخراوە چاوەدێرە بە سەر گۆڕانکارییەکانی سووریا لە دەستگیری دوو قاچاخچی چەک هەواڵی دا.
هەروەها چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە بەرز بوونەوەی ئۆپراسیۆنە تۆڵە کردنەوەکانی داعش لە هێزە کوردییەکانی سووریا دوای ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی کەمپی هەول لە شانە نوستووەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە هەواڵی دا.
342/