بەپێی ماڵپەڕی رۆژنامەی «ئەلوەتەن»ی سووریا، سوپای سووریا، لە وەڵامی دوو هێرشی گرووپی تیرۆریستیی نوسرە (تەحریرۆشام) بۆ سەر ئیدلب و سێ هێرشی ئەم گرووپە بۆ سەر لازقییە لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە سوریا، پێگەی تیرۆریستانی لە «دەشتی ئەلغاب» لە باکووری ڕۆژئاوا و ڕیفی باشووری ئیدلیب ھەڵتەکاند.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یەکینەکانی سوپای سوریا لە ڕیفی پارێزگای حەما، بە تۆپخانەی قورس، پێگەکانی نوسرە و گروپە هاوپەیمانەکانی لە دەوروبەری گوندی «ئەلحەلوبە» و دەڤەری «ئەلمەشاریع» لە دەشتی باکووری ڕۆژئاوای «ئەلغاب» کردووەتتە ئامانج و لە هەمان کاتدا یەکە سەربازییەکان لە ڕیفی باشووری پارێزگای ئیدلبیش تۆپبارانی مۆڵگەکانی تیرۆریستانیان کردووە لە ناوچەکانی «سوفۆهان»، «ئەلفاتیرە»، «بنین» و «ئەلبارە» لە ناوچەی «جەبەل ئەلزاویە» لە ڕیفی باشووری ئیدلب.
ناوچەی کەم ئاڵۆزیی ئیدلب داگری پارێزگای ئیدلب و بەشێک لە پارێزگاکانی حەلەب، حەما و لازقییە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریایەو تیرۆریستانی بەرەی نوسرە و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەو ناوچانەدا مۆڵ دراون.
342/