٢٧ ئاب ٢٠٢٢ - ١٦:٠٣
ئێران لە نێو 10 وڵاتی خاوەن تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمانە

وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە: ئێران لە نێو ١٠ وڵات دا تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئاسمانیی هەیە.

عیسا زارع پوور، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری رایگەیاند: ئێستا ئێران لەنێو ئەو 10 وڵاتەدایە کە خاوەنی تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمانە، هەروەها پلانمان هەیە تا کۆتایی حکومەتی 13 مانگی دەستکردی قورس لە خولگەدا دابنێین.

وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاریی ئێران هەروەها باسی لە هەڵدانی مانگی دەستکردی خەیام کرد بە هاوکاریی ڕووسیا و گوتی: وێنە وەرگیراوەکانی سەتەلایتی خەیام بەمزوانە بڵاودەکرێنەوە.

 مانگی دەستکردی ئێرانیی "خەیام" پێشتر لە بنکەی بۆشایی ئاسمانیی کازاخستانەوە بە مانگی دەستکردی سۆیوز هەڵدرابوو.

کێشی مانگی دەستکردەکەی خەیام ٦٠٠ کیلۆگرامە و لە خولگەیەکدا دانراوە کە ٥٠٠ کم لە زەویەوە دوورە.

342/