یه‌کێک رۆژنامه‌نووسی مه‌یدانی له کوردستانی سووریا ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 31ی ئاب) له گفتوگۆیەکی کورت دا له‌گه‌ڵ هەواڵدەریی کوردپرێس، سه‌باره‌ت به بڕینی ئاوی حه‌سکه له لایه‌ن گرووپه چه‌کداره‌کانی سووریاوه وتی: له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه، ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری حەسەکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سووریاوە کە کۆنترۆڵی وێستگەی عەلوک سەرێکانییان بەدەستەوەیە، بڕاوە؛ بڕابوو.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دوای ٥ ڕۆژ لە بڕینی ئاو لە حەسکە و دەوروبەری، ئاو بە پاڵەپەستۆیەکی نزمەوە گەیشتە ناو شارەکە.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "تورکیا ده‌یه‌وێت هاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردندا لەم ڕێگاشەوە گوشار بخاته سه‌ر خه‌ڵک". ئامانجی تورکیا ڕوونە، ئەردۆغان هەوڵ دەدات ناڕەزایی و ناسەقامگیری لە کوردستانی سووریا دروست بکات.
هەر بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، نەوارە سەبری، هاوسەرۆکی ئیدارەی ئاوی شاری حەسکە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ئاوی خواردنەوەی وێستگەی عەلوک لە سەرێکانی نەگەیشتووەتە حەسەکە.
342/