بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای ئێراق لە ڕاگەیەندراوێک دا پێشوازیی کرد لە بڕیاری پەرلەمانی ئێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاسایی بوونەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی و خێرخوازیی ئەندامانی پەرلەمان بەرامبەر بە هەڵوێستەکانی دەستتێوەردەرانەی ئەمریکا و ئینگلیز لە دژایەتیی ئەم یاسایەی بەرز نرخاند .
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبا داوای لە هەموو گەلانی ئازاد و موسڵمان و عەرەب کرد کە فشار بخەنە سەر حکومەتەکانیان بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن بە گرتنەبەری ڕێبازی عێراق، پەتی سەر ملی ڕژێمی داگیرکەر توندتر و فەوتانی ئیسرائیل خێراتر بکەن.
کردەوەکانی بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە وەک تورکیا و بەحرەین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل، ناڕەزایەتی توندی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانەی لێکەوتووەوە .
.....................
رێبوار محەمەد ساڵح ، پسپۆڕی یاسا
رەهەند ولایەنەکانی قەدەغەی پێوەندیی لە گەڵ ئێسراییل لە عێراق
..................
پرێس کۆنفڕانسی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی ، سەلاحەدین بەهائەدین
پێداگریی سکرتێری گشتیی یەکگرتوو لەسەر دەوری دەستوور لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی عێراق
342/