بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار ڕیختەر «حەسەن ئاباد فەشافویە»ی باشووری پارێزگای تارانی ھەژاندووە.
کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەکە بە کاتی خۆجێیی کاتژمێر ٤ و ٣٣ خولەک و قوڵاییەکەی ٢٣ کیلومەتر ڕاگەیەندراوە.
ھەتا ئێستا ھیچ ڕاپۆرتێک لە بارەی ڕادەی زیان و قوربانییە شیمانەییەکانی ئەم ڕووداوە سروشتییە بڵاو نەبووەتەوە.
342/