بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - رۆژی دووشەممە، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق رایگەیاند: لیژنەی بزووتنەوەی سەدر داوای کرد 40 ئەندام پەرلەمان لە چوارچێوەی ھاواھەنگیی شیعەکان تەنانەت ئەگەر لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساش بن لە پێکھێنانی حکومەتی نوی کە سەدریەکان ھەوڵی بۆ ئەدەن ، بەشدار بن .
خەزعەلی گوتیشی : چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە ئامادەیە ئیمتیازاتی زیاتر بدات بۆ دەرچوون لەو چەقبەستووییەی ئێستا، بەڵام چوارچێوە شیعەکان لە مافی پێکهێنانی فراکسیۆنێکی باڵا لە پەرلەمانی عێراق خۆش نابێت .
قەیس خەزعەلی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو حیزبی کوردیی (پارتی دێموکرات و یەکێتی نیشتمانیی) بە هەنگاوێکی گەورە بۆ چارەسەرکردنی (قەیرانی ئێستا) ناوبرد و جەختیشی کردەوە کە ڕێککەوتنی نێوان لایەنە کوردستانییەکان هاندەرێکی بەهێزە بۆ لایەنە شیعەکان بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن وهاوکێشەی هاوپەیمانیی سێ قۆڵی لەناو دەبات.
342/