٢٣ ئایار ٢٠٢٢ - ١٤:١٩
دژایەتی کردنی عەسائیبی ئەهلی حەق لە گەڵ ناردنی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەغدا و هەولێر

وتەبێژی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق جەختی لە دژایەتیکردنی بزووتنەوەکە بۆ ناردنی نوێنەرێک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەغدا و هەولێر کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەحمەد روبەیعی لە وتارێک دا لە پەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی: "دەستێوەردانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەنێوان حکومەتی  فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کارێکی مەترسیدارە و پێشێلکردنی هەموو یاساکانە، چونکە ناردنی نێردراو بۆ دابینکردنی سەکۆیەک بۆ دیالۆگ لە نێوان بەغدا و هەولێر بە واتای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دێت، کە تەنها لە نێوان وڵاتانی سەربەخۆدا ئەنجام دەدرێت. بۆیە ئەم کارە ڕەهەندێکی نێودەوڵەتی بە ناکۆکی بەغدا و هەولێر دەبەخشێت و دەرگا بۆ دەستێوەردانی کراوە دەکاتەوە و زەبر ئەدا لە  یەکڕیزی و سەربەخۆیی عێراق.

شایانی باسه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر ناردنی نوێنه‌رێک بۆ عێراق بۆ رێکخستنی دانوستان به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ کێشه‌ی به‌غدا رەزامەندیی نیشانداوە . 

342/