بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە بەشی ڕاگەیاندنی سه‌رکونسوڵگه‌ریی کۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان، له دیدارێکدا به‌ڕێز «لوقمان عەبدولقادر» سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیای کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه لەگەڵ سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی ، سوپاسی هاوکاری و یارمه‌تیه‌کانی حکومه‌ت و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد له رابردوو ھەتاکو ئێستا بۆ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه.
لای خۆیه‌وه دکتۆر «مەھدی شوشتەری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانیش ،جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی یارمه‌تی و هاوکارییه‌کانی ئێران کرده‌وه بۆ خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی هه‌ڵه‌بجه و پێشنیاری کرد کۆمه‌ڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به ئامانجی رێگری کردن له گۆڕینی راستی و رووداوه‌کانی کیمیاباران و ناساندنی دروستی ئه‌و کاره‌ساته به بەرەی لاو و بەرەکانی داهاتووش، به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ به دۆکیۆمێنت کردن و دروستکردنی ئه‌رشیفێکی ته‌واو له پاشماوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌م کاره‌ساته جێبه‌جێ بکه‌ن و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه تابلۆیه‌کی رێزلێنانی ساڵانه‌ی خۆیان (2022) له هه‌مبه‌ر یارمه‌تی و هاوکارییه‌کانی سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی به‌خشییه سه‌رکونسوڵ. شایانی باسه ئه‌م تابلۆیه ساڵانه ده‌درێت به که‌س و دامه‌زراوه‌یه‌ک که هاوکاری و یارمه‌تیی تایبه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیاوی دابێت.
342/