٢١ ئایار ٢٠٢٢ - ١١:١٠
بەردەوامیی پێشێلکرانی سەروەریی خاکی عێراق لە لایەن سوپای تورکیاوە

لەشکریانی سوپای تورکیا لە میانەی ھەنگاوەکانی پێشێلکارانەیان دژی سەروەریی خاکی عێراق چوار کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە باکووری ئەم وڵاتە کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی ھەینی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە بارەی پێشێلکارییە سەربازییەکانی لە باکووری عێراق ڕایگەیاند: ھێزەکانی سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنی «قفڵی پەنجە» لە باکووری عێراق چوار ئەندامی پەکەکەیان کوشتووە.

لە سەرەتای دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی قفڵی پەنجەوە سوپای تورکیا ھەتا ئێستا دەیان کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیای لە خاکی عێراق دا کوشتووە.

دەوڵەتی تورکیا لە جەنگەی قەیرانی ئابووری ساڵی ڕابردوو ١٣٥ ملوێن دۆلاری بۆ سەرەڕۆییەکانی دەرەوەی سنووری خەرج کردووە.

342/