بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نۆھەمین کۆبوونەوەی نێوان سەرداری سەرتیپ «کیاسەتی سپھری» فەرماندەری سنوورەوانیی پارێزگای کرماشانی ئێران و سەرلەشکر «حسەین عەبدولھادی موحەممەد مەحبوبە» فەرماندەری سنوورەوانیی ناوچەی سێھەمی دەوڵەتی کۆماری عێراق لە پارێزگای دیالە لە بنکەی سەرسنووریی خسرەوی لە ئاراستەی بەرز کردنەوەی ئاستی ھاریکاری و لێکدانەوەی ژێرخانەکانی ئێستا لە بنکەکانی سەرسنووری ھەردووک وڵات لە مەڕ ئاسانکاری بۆ ھاتوچۆی زیارەتکارانی گڵکۆی ئیمامی حسەین(ع) بە ڕێوە چوو.
چەسپاندنی ڕێکمەندی و ئاسایشت بۆ زیارەتکارانی ھەردووک لای سنوورەکە، پێشگرتن بە ھەرچەشنە دەست درێژکارییەک بۆ سەر سنوورە ھاوبەشەکان و قاچاخی چەک و تەقەمەنی، کۆنترۆڵ و چاودێریی سنوورەکانی ئێران و عێراق لەو بابەتانەی دیکەی دانیشتنەکە بوون.
342/