١١ ئایار ٢٠٢٢ - ١٣:٠١
دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی ئەورووپایی لە ئێران بە تاوانی ئاژاوە نانەوە

پەیوەندییە‌ گشتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە دەستبەسەر کرانی دوو کەسی ئەورووپایی بە تاوانی ڕێکخستنی بشێویی و ئاژاوەنانەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوو کەسی ئەورووپایی کە بۆ ئاژاوە نانەوە و بەلارێدا بردنی داخوازییە ڕەواکانی هەندێ چین و توێژی کۆمەڵگا هاتبوونە ئێران دەستبەسەر کراون.

لەو راگەیێندراوەدا هاتووە کە ئەو دوو کەسە شارۆمەندی وڵاتێکی ئەورووپین و بە شێوەی راسپێردراو بۆ ئاژانەوە هاتوونەتە ئێران.

342/