٣٠ نیسان ٢٠٢٢ - ١٠:٢٧
مستەفا کازمی: ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان نزیکە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە خولی پێنجەمی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و عەرەبستان، وتی: ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان نزیکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە خولی پێنجەمی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و عەرەبستان، وتی: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستانی سعوودی نزیکە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕێککەوتنی نێوان عەرەبستان و ئێران لە بەرژەوەندی عێراق و ناوچەکەیە، ڕایگەیاند: دانوستانەکانی نێوان ڕیاز و تاران پێشکەوتنی بەرچاوی هەبووە.

342/