بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە توویتێک دا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردوتەوە رایگەیاندووە: "گرنگترین هۆکار کە وای لە رەوتی سەدر کرد بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات، مەسەلەی رەتکردنەوەی پەیوەندییەکان بوو لەگەڵ ئیسرائیل و گەڕاندەوەی شکۆ بوو بۆ عێراقی ئازیز".
ناوبراو روونیشی کردوەتەوە، ئێمە لە کوتلەی سەدر لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆژە یاسای بەتاوانناساندنی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئیسرائیل ئامادەدەکەین و دەیخەینە بەردەم پەرلەمان بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.
ئاشکراشی کردوە، پێشنیاری پرۆژە یاسا خزمەتگوزارییەکانیشمان هەیە، ئەوانیش بەنۆرە دەخەینە روو.
دوابەدوای پێشنیارەکەی موقتەدا سەدر، هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتیمانی پڕۆژه‌یه‌کی دوێنێ له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی دا له په‌رله‌مانی عێراق به‌ئاماده‌بونی جێگرانی یه‌که‌م و دوه‌می په‌رله‌مان له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاند، که له 10 مادده پێکهاتووه و هه‌ر مادده‌یه‌ک له چه‌ند خاڵێک پێکهاتووه، پڕۆژه‌که، بوونی هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کی عێراق له‌گه‌ل ئیسرائیل به‌تاوان ده‌ناسێنێت.
342/