٢٤ نیسان ٢٠٢٢ - ٠٤:٤٢
بێسەروشوێنبوونی بەلەمێکی گەشتیاریی لە ژاپۆن بە 26 سەرنشینەوە

پۆلیسی ژاپۆن ئاشکرایکرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەلەمێکی گەشتیاری بە 26 سەرنشینەوە لە هۆکایدۆ ونبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پۆلیسی کەناراوەکانی ژاپۆن بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، تیمی یەختی “کادزو 1” دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی ئاو چووەتە ناو یەختەکە و لە ژێرئاکەوتن نزیکبووەتەوە.

بەپێی وتەی پۆلیسی کەناراوەکانی ژاپۆن، یەختەکە لە نزیک نیمچە دوورگەی شیریتوکو لە ناوچەی هوکایدو بووە و 26 سەرنشینی هەڵگرتووە کە 24یان گەشتیارن و لەنێویاندا دوو منداڵ هەن، لەگەڵ تیمی بەڕێوەبردنی یەختەکە کە دوو کەسن.

میدیای ژاپۆنی دەڵێت، تا ئێستا چارەنووسی کەشتییەکە و سەرنشینەکانی نادیارە و گەڕان بە هێلیکۆپتەر و بەلەم بەدوایاندا بێئەنجام بووە.

342/