بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «چەتین تانێر» سەرکۆنسولی تورکیا لە تەورێز ناوەندی پارێزگای ئازەربایحانی ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژئاوای ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «یونێس ژاڵە» سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاو کشت و کاڵی تەورێز ، وێڕای ئاماژە کردن بە نزیکایەتیی کلتووریی نێوان دوو وڵات و ھەروەھا بارستایی زۆری ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە سەر پێویستیی کەڵک وەرگرتن لەم بارستاییانە پێی داگرت و وتی: دەبێ بەستێن بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوو قۆڵی خۆش بکرێت.
«چەتین تانێر» وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەوتی خێرای ئابووریی جیھانی و پێویستیی ج وڵانەوە لەم ئاراستەیەدا وتیشی: کۆمپانیاکانی تورکیا ھۆکری سەرمایە نانەوە لە تەورێزن.
342/