١٩ نیسان ٢٠٢٢ - ٠٩:٠٥
هاوکات لە گەڵ رۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ، خۆفڕی "کەمان٢٢" روونوێنی کرا

"کەمان ٢٢" فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی درێژ مەودا و ستراتیژیکی هێزی ئاسمانی ئەرتەش، لە ڕێوڕەسمی رۆژی ئەرتەش دا بۆ یەکەم جار نمایش درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - رێوڕەسمی مەشقی ٢٩ی خاکەلێوە، رێزنان لە رۆژی ئەرتەش لە هەموو پارێزگاکانی ئێران دەستی پێکرد.

لەم رێوڕەسمەدا لە دواهەمین ئامێر و دەستکەوتەکانی ئەرتەش روونوێنی دەکرێت کە زۆربەیان لە لایەن پسپۆڕانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بە پێی دواهەمین تەکنۆلۆژی بەرهەم هاتوون.

"کەمان٢٢" کە ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٩ روونوێنی لێکرا، یەکەم خۆفڕی سەربازیی ئەرتەشە کە توانای هەڵگرتنی هەموو جۆرە وەجبەیەک و توانایی زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر فڕینی هەیە.

ئەم خۆفڕە بێ فڕۆکەوانە توانای هاویشتنی زیاتر لە ٣ هەزار کیلۆمەتری هەیە و دەتوانێ لە بەرزایی ٨ هەزار مەتری دا بفڕێت کە لەم دوو بوارەوە لە چاو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی شاهید ١٢٩ و موهاجیر ٦ لە ئاستێکی سەرتر دایە.

هەروەها دەتوانێ هەموو جۆرە جیهازات و مووشەکێکی لەیزری هەڵبگرێت و توانای ناسین، پاراستن و کۆ کردنەوەی زانیاری و وێنەگرتن لە ئامانجە دوورەدەستەکانی هەیە.

"کەمان٢٢" زیاتر لە یەک تۆن و نیو کێشی هەیە و دەتوانێ ٣٠٠ کیلۆ چەک هەڵبگرێت، درێژاییەکەی ٦ونیو مەتر، بەرزی ٢ و نیو مەتر و درێژایی باڵەکانی زیاتر لە ١٧ مەترە و لە چاو مۆدێلی سەرەتاییەکەی، توانای رێگا بڕینی زیاتر لە ٢ هەزار کیلۆمەتری هەیە.

ئەم خۆفڕە زۆر لە جۆری ئەمریکیەکەی دەچێت و ئێستا دواهەمین تاقیکارییەکان تێدەپەڕێنێت. ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا بۆ کۆنترۆڵ و چاودێری ناوچە مەشقەکان لەم فڕۆکەیە کەڵکی وەرگرتووە.

342/