بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید ئیبراھیم رەییسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە ئاھەنگی رۆژی ئەرتەش دا گوتی : ھێزە چەکدارەکانی ئێران توانایی زۆریان ھەیە و دەتوانن لە مەیدان دا لە گەڵ ھەر دوژمنێک رووبەڕوو ببنەوە .
ڕەئیسی وتیشی: پەیاممان بۆ ڕژێمی ئیسرائیل ئەوەیە کە ئێستا لە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیدایە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، جوڵەکانتان لەژێر چاودێریماندایە، بچوکترین جوڵەتان لە چاوی هێزە چەکدار و مەدەنییەکانمان ناشاردرێتەوە.
29ی خاکەلێوە لە ئێران بە ناوی رۆژی ئەرتەش ناودێر کراوە و لەو رۆژەدا یەکینە جیاجیاکانی ئەرتەش ، نمایشی سەربازیی بەڕێوەدەبەنئ.
342/