١٥ نیسان ٢٠٢٢ - ٠٩:٢٩
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی رۆژاوا ، شەهید بوونی دوو لاوی فەلەستینی

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئەمڕۆ پێنجشەممە ھەواڵی شەهید بوونی دوو گەنجی فەلەستینی دیکە بە دەستی سەربازانی ئیسرائیلی راگەیاند .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ئەمڕۆ پێنجشەممە باسی شەهید بوونی دوو گەنجی فەلەستینی دیکەی کرد بە دەستی سەربازانی زایۆنیست .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند  دوو گەنجی فەلەستینی لە هێرشی سەربازانی زایۆنیست بۆ سەر کەمپی جنین لە کەرتی ڕۆژئاوا و تەقەی ڕاستەوخۆی ئەوان شەهید بوون.

بەم جۆرە ژمارەی شەهیدان لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا بۆ 5 کەس بەرز بووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند کە محەمەد فوئاد حەمامرە تازە لاوی 14 ساڵانی فەلەستینی لە ئەنجامی پێکدادانی 10 گوللە شەهید بووە.

342/