بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە کەناڵی ھەواڵیی ئەلجەزیرەی قەتەر، نەخۆشخانەی زایونیی «ئیخلوف» ڕایگەیاندووە کە لە تێکڕای ئەو ١٦ کەسەی کە لە ئەنجامی ھەڵمەتی تەقەکردنەکەی ئەمشەو لە تەلەبیب گوێزراونەتەوە بۆ ئەم نەخۆشخانەیە، ھەتا ئەم چرکەیە دوو کەسیان کوژراون کە دۆخی چواری دیکەشیان شپرزەیە.
بەرلەمە کەناڵی ھەواڵیی ئەلجەزیرە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان نووسی بووی کە لە ڕەوتی تەقەکردنێک لە تەلەبیب دا دوو کەس کوژراون و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوونە کە دۆخی چوار لەو بریندارانە گەلێک شپیرزەیە.
میدیاکانی ڕژێ می زایونی ڕایانگەیاندووە کە ڕووداوەکانی ئەمشەوی تەلەبیب دەگمەن بووە قەت وەھا شتێک نەبیندراوە.
پەرەسەندنی ھەڵمەتی دژی زایونیی فەلەستینییەکان لە قوڵایی تەلەبیب لە ماوەی ئەم ڕواژانەی دوایی دا بووەتە ھۆی ترس و تۆقانی کاربەدەستان و شارۆچکە نشینە زایونییەکان.
342/