بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڤلادیمیر زلنسکی سەرۆک کوماری ئوکراین ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژێک دا لە گەڵ سی بی ئێس ؛ ڕووسیای تاوانبار کرد بە جینۆساید لە ڕەوتی پەلامار بۆ سەر ئوکراین و وتیشی : پاشە کشێی ڕووسیا کەمترین داخوازی بۆهەرجۆرە ڕێککەوتنێکی ئاگربڕە .
ناوبراو جارێکی دیکە داخوازی خوی بۆ دیداری وڵادیمیر پوتین ڕاگەیاند .
سەرۆک کوماری ئوکراین لە درێژە دا وتی : ئوکراین تا ئێستا هیچ جۆرە گەرەنتی ئاسایشیی لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە وەرنەگرتووە .
ئەو وتانە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند بە شێوەی ڕۆژانە خەریکی ناردنی چەکەمەنی بۆ ئوکراینە .
342/