٥ نیسان ٢٠٢٢ - ١٢:٠٠
تۆپبارانی حەسەکە لە لایەن تورکیاوە

تۆپخانەی ھێزەکانی تورکیا و تاقمە تیرۆریستەکان سەر بە ئانکارا ، بۆ جارێکی دیکە حەسەکەیان تۆپباران کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - چەند بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سوریای داگیر کردووە و تاقمێک لە لەشکەریانی تورکیا ھەروا لەم ناوچانە ماونەوە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ھەواڵدەریی سانا ، ھێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و تاقمە تیرۆریستەکانی سەربەوان بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی پەکەکە ، بە بۆمبی موشەکیی ، ماڵی شارومەندانیان لە گوندی دەردارە ھەڵکەوتوو لە گردوپەڕی باکووری رۆژاوای سوریا تۆپباران کرد .

ئەم پەلامارە بۆسەر دەوربەری شارۆکەی ئەبووڕاسین ھەڵکەوتوو لە دەوربەری باکووری روژاوای حەسەکە ئەنجام بووە .

میدیاکان ھیچ راپۆرێکیان لە برینداربوون یان کوژرانی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بڵاونەکردووەتەوە .

342/