بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رۆژی ھەینی لە سەر ئاستی فێدڕاڵ سزای لەسەر ماری جوانا لابرد .
ھەڵبەت دوور دەنوێنێ ئەم پرۆژە یاسایە ببێ بە یاسا چونکە ئەگەری پەسەند کرانی لە ئەنجوومەنی پیران دا کەمە .
تێکڕای دیموکراتەکان جگە لە دوو کەس داکۆکیان لەم پرۆژەیە کرد ، لە کاتێک دا کە تەنیا سێ کۆماریخواز داکۆکیان لێکرد .
ئەم کارە دادگاکانی فێدڕاڵ مولزەم دەکات سزاکانی پێشووی بە ھۆی ماری جوانا ھەڵوەشێنن .
کۆماریەکان کە دژایەتیی ئەم پرۆژە یاسایە دەکەن دەڵێن ماری جوانا دەرمانێکی دەروازەییە کە دەبێتە ھۆی دەکارھێنانی زیاتری مادە بەنگیەکان و مادە مەترسیدارەکانی دیکە .
342/