٢١ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٧:٤٦
بەرهەم ساڵح داکۆکی کردە سەر پێویستیی پێک‌هێنانی دەوڵەتی عێراق

سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا داکۆکی کردە سەر پێویستیی پێک‌هێنانی دەوڵەتێکی نەتەوەیی کە بتوانێ بژیوی ژیان، ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ خەڵک دابین بکات.

بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا داکۆکی کردە سەر پێویستیی پێک‌هێنانی دەوڵەتێک کە بتوانێ بژیوی خەڵک، ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ خەڵک دابین بکات.

ئەو وتیشی هیوادارم عێراق و هەموو ناوچە ئاسایش و سەقامگرتوویی بەخۆیەوە ببینێت و ساڵی نوێ تێکەڵی ئاسایش و هێمنی و چارەسەر کردنی کێشەکان بێت.

بەرهەم ساڵح روونی کردەوە: نەورۆزی ئەمساڵ، وڵاتمان لە قۆناغێکی هەستیار دایە کە نابێ لە بەرانبەریدا کەمتەرخەمی بکەین.

ئەو داکۆکی کردە سەر پێک هێنانی دەوڵەتێکی نەتەوەیی کە بتوانێ کێشە و قەیرانەکان چارەسەر بکات و داخوازییەکانی خەڵک سەبارەت بە دۆخی ئاسایش و خزمەتگوزاری بگرێتە ئەستۆ و جێبەجێ بکات.

342/