١٦ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٤:٤٧
ئەمیرعەبدوڵڵاھییان بەرەو مۆسکۆ وەڕێ کەوت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران تارانی بەرەو مۆسکۆ بەجێ ھێڵا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوە ئێران بە مەبەستی ڕاوێژ لە بارەی کاروباری ناوچەیی و دانوستانەکانی ڤییەنا بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە بەرەو مۆسکۆ وەڕێ کەوت.

نوێنەرایەتیی ڕووسیا لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەناش شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران و «سێرگێئی لاڤرۆف» ی ھاوتا ڕووسییەکەی ١٥ی مارس واتە ئەمڕۆ ٢٤ی ڕەشەمە لە مۆسکۆ پێکەوە دیدارو وتووێژ دەکەن.

نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕووسیا لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا ڕایگەیاند کە ئەم دیدارە ڕۆژی سێ شەممە و بە سەرنجدانی تایبەتیی وەزیرانی دەرەوەی ھەردووک وڵاتەکە بە دانوستانەکانی ڤییەنا بەرپا دەکرێت.

342/