بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - میدیا عێراقیەکان بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشیەکان وتیشیان ، ئەم بنکانە ناوەندی پێشکەوتووی راھێنان بوون و کەوتوونە بەر موشەکی بالستیک .
میدیاکان ئاماژەیان بە وردەکاریی زیاتری ئەم پەلامارە و ئاستی خەسار و زیانەکان نەکردووە . سابرین نیوز سەر بە ھێزەکانی خۆڕاگریی عێراق پێشتر رایانگەیاند شەوی ھەینی لەسەر شەممە دەیان تەقینەوە شاری ھەولێری ھەژاندووە . دەووترێ 14 رۆکێت لە بنکەی ئەمریکی ھەڵکەوتوو لە نزیک فڕۆکەخانەی ھەولێر دراوە .
342/