بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خۆپیشاندەران کە لە مەیدانی تەقسیم گرد ببوونەوە لە دروشمەکانی خۆیاندا وێڕای نەیارەتی دەربڕین لەگەڵ ئاسایی کرانەوەی پەیوەندییەکانی تورکیاو ئیسرائیل ، سەردانی ئیسحاق ھێرتزۆک سەرۆک کۆماری ڕژێمی زایونی بۆ وڵاتەکەیان ئیدانە کرد.
بەشداران لەم جوڵانەوە ناڕەزایانەیەدا جەختیان لەوە کردەوە کە، جەماوەری تورکیا ھەتا دوا دڵۆپی خوێنیان لە سەر بەرەڤانی کردن لە ئارمانجەکانی فەلەستین و داکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین بەردەوام دەبن.
لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە ئەوە بۆ یەکەمجارە کە زایونییەک بە ناوی خۆیان وتەنی سەرۆک کۆماری ئیسرائیلەوە سەردانی تورکیا دەکات.
«ھێرتزۆک» سبەینێ نۆھەمی مارس بە پێی بانگێشتنی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» گەشتی دوو ڕۆژەی بۆ تورکیا دەست پێ دەکات.
342/